به‌رپرسی لقی23ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به چاوساغی كه‌سانێكی نێو لایه‌نێكی سیاسی هێرشیان كردۆته سه‌رماڵی لایه‌نگرو كادیرانی پارتی و ئه‌زیه‌تییان داون.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌سانێكی نێو لایه‌نێكی سیاسی چاوساغی بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ هێرش كردنه سه‌ر كادیرانی پارتی، دوو رۆژیش له‌مه‌وبه‌ر به چاوساغی كه‌سانێكی نێو لایه‌نێكی سیاسی، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی كادیرانی پارتی له مه‌خمورو لایه‌نگروكادیرانی ئێمه‌یان ئه‌زیه‌ت داوه .
گوتیشی: ماوه‌یه‌ك به‌ر ئێستا ویستمان له بازارگه‌وه رێگایه‌ك بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری مه‌خمور بكرێته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق رازی نه‌بوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی له‌وه‌ش دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ناوچه دابرێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت كاتییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.