جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مریكا، ئه‌ندریو ماككابی، پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی واده‌ی خانه‌نیشینی خۆی بكا له مانگی ئاداری داهاتوو، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
به‌رپرسێكی باڵای ئێف بی ئای كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، هه‌واڵی ده‌ستبه‌رداربوونی ماككابی له پۆسته‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
هاوكات ماككابی پێش ئه‌وه‌ی له مانگی ئادار خانه‌نیش بێ، له‌مڕۆوه به‌دواوه گشت مۆڵه‌ته‌كانی خۆی به‌كارهێنا و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
ماككابی كه دوو مانگی ماوه خانه‌نیش بێ، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رووسیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆری دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كۆماریخوازه‌كان ببووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.