پێش نوێژ و وتارخوێنی شاری هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌ێنێ، هه‌میشه دراوسێكانمان به ناوی پیرۆزی دینه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر كورد جا ئه‌وانه نایبه‌نه‌وه، سه‌دام چی به‌ده‌ست هێنا له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ڕاگواستن ئه‌وانیش هه‌ركه‌س به‌ناوی پیرۆزییه‌كانی دین له مزگه‌وت، یان كڵێسا هێرش بكات بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكی تر هه‌ر به‌قه‌د سه‌دام ده‌یباته‌وه.
مامۆستا مه‌لا تاهیر بامۆكی ، پێش نوێژ و وتارخوێن له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: ئه‌و فه‌توایه‌ی دژی عه‌فرین دراوه من به نادروستی ده‌زانم چونكه ئه‌وانه‌ی له عه‌فرینن له‌ناو خاكی خۆیاندان چه‌ندین ساڵه شه‌ڕ ده‌كه‌ن ئیتر ئه‌و خه‌ڵكه ئێزیدیـیه، جوله‌كه‌یه هه‌ر دین و نه‌ته‌وه‌یه‌كه مادام سنووری نه‌به‌زاندووه هه‌ر كه‌س هێرش بكاته سه‌ریان به ناوی دینه‌وه ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه مادام زه‌وی و ئاوی خۆیانه، جا ئه‌و جۆره فتوایانه(فتوای فه‌تح) له میسر، توركیا، یان كوردستان یاخود هه‌رشوێنێكی تر درابێت من بڕوام پێی نییه، چونكه ئه‌وانه پـێیان ده‌وترێت مه‌لای ده‌وری ده‌سه‌ڵات كه به ئه‌مری ده‌سه‌ڵات كارده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی هات فه‌توای دا دژی عه‌فرین وتی بڕۆن به‌ناوی فه‌تح هێرش بكه‌نه سه‌ر عه‌فرین له كاتێكدا ئه‌وان له‌سه‌ر خاك و ئاوی خۆیانن، ئه‌وا من به نادروست و ناڕه‌وای ده‌زانم هه‌روه‌ك هێرش بۆ سه‌ر كورد له ڕابردوودا ده‌بینم هه‌روه‌ك چۆن سه‌دام به‌رامبه‌ر كوردی كرد یاخود چوو كوه‌یتی داگیركرد من هه‌رواده‌بینم، هه‌ر كه‌س هات له‌ناو خاكی خۆت هێرشی كرده سه‌رت سه‌ر و ماڵتی داگیر كرد له كاتێكدا تۆ زیانت بۆ ئه‌و نه‌بوو ئه‌گه‌ر عومه‌ری كوڕی خه‌تابیش بێت ئه‌وا كاره‌كه سته‌مه."
بامۆكی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: من (٦٠) ساڵ ته‌مه‌نمه تا ئێستا نه‌مبینیووه كورد به ناوی دینه‌وه هێرش بكاته سه‌ر هیچ دراوسێیه‌كی له عه‌ره‌ب و تورك و فارس به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه دراوسێكانمان به ناوی پیرۆزی دینه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر كورد جا ئه‌وانه نایبه‌نه‌وه، سه‌دام چی به‌ده‌ست هێنا له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ڕاگواستن ئه‌وانیش هه‌ركه‌س به‌ناوی پیرۆزییه‌كانی دین له مزگه‌وت، یان كڵێسا هێرش بكات بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكی تر هه‌ر به‌قه‌د سه‌دام ده‌یباته‌وه .
پاش هێرشی توركیا بۆ سه شاری عه‌فرین له سوریا موفتی گه‌وره‌ی توركیا هه‌روه‌ها چه‌ند زانایه‌كی ئاینی ناوی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیه‌یان نا به "فه‌تح" كه یه‌كێكی له سوره‌ته‌كانی قورئان. له هه‌رێمی كوردستانیش مامۆستایانی ئاینی ڕای جیاوازییان هه‌بوو. له‌ناو مامۆستایان‌دا هه‌ندێك له‌وانه له لێدوانه‌كانیاندا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ئه‌و هێرشانه‌یان هاوشێوه‌ی موفتی توركیا به‌ڕه‌وا ده‌بینی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.