Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:23

سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر "ئایدن مه‌عرووف" تۆمار ده‌کرێت

ناوبراو پشتگیریی هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر عه‌فرین كردووه‌
کوردستان TV
100%

سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌ندامێكی توركمانی كراوه‌، چونكه‌ پشتگیریی هێرشه‌كانی توركیای كردووه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و به‌ كارێكی ڕه‌وای زانیوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، سكاڵای یاسایی بۆ دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئایدن مه‌عرووف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لیستى توركمانی هاتووه‌ته‌ ناردن و داوا ده‌كات ڕێكاری توندی به‌رانبه‌ر بگیرێته‌ به‌ر.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی توركمانی، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ گوتی، توركیا مافی خۆی به‌كار هێناوه‌ كه‌ ئۆپراسیۆنێك به‌ناوی چڵی زه‌یتوون ده‌ست پێ بكات دژ به‌ چه‌كداران كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ن، چونكه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان دروست كردووه‌ بۆ سه‌ر توركیا.

له‌ سكاڵاكه‌دا هاتووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانیی هێرشه‌ كوێرانه‌كانی سوپای توركیای بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كردووه‌، پێویسته‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی لێ بستێنرێته‌وه‌ و ڕێكاره‌ یاسایییه‌كانی به‌رانبه‌ر بگیرێته‌ به‌ر و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.