Erbil 25°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:26

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  بناری قەندیل و ده‌ڤه‌رى سیده‌کانیان بۆردومان کرد

جگه‌ له‌ زیانى ماددى هیچ زیانتى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/1/29 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە بۆردومانی گوندەکانی بناری چیاى قەندیلیان کردەوە و زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر ڕەزو  باخی دانیشتوانی ناوچەکە و قوتابخانه‌ى گوندەکان کەوتووە و هه‌وره‌ها زیانی بە کارەبای نیشتمانی گەیاندوە و چەند ستوونێک کەوتوون و کارەبای نیشتمانیی هەرسێ گوندی (ئەبووبکرە، ورتە، قەڵاتووکان) پچڕاون، به‌لام هیچ زیانێكى گیانی بەدواوە نەبووە.

هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مرۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى ده‌ڤه‌رى سیده‌كان كرووه‌، به‌لام جگه‌ له‌ زیانى ماددى هیچ زیانتى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.