Erbil 25°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:21

له‌ هه‌ولێر سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی (ھەولێر پۆلیس) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە دارەتوو، پۆلیس دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە توانی لە ماوەیەکی کەم تۆمەتباران دەستگیر بکات.

دلشاد حەسەن، بەرپرسی بەشی نەھێشتنی تاوانی شارەدێی دارەتوو، بە (پۆلیس ھەولێر)ی ڕاگەیاندووە: "دوای ئەوەی بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە دارەتوو ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردوەو توانیمان لە ماوەیەکی کەم سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەین بە ناوەکانی (ئـ. د.س)، تەمەن ٢٢ ساڵ، (ب. س. ت)، تەمەن ٢٢ ساڵ. (ئـ. س. ع) تەمەن ٢١ ساڵ.

پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا حەوت تاوانی دزییان لە دارەتوو ئەنجام داوە، کەل و پەلی دزراوەکانیش بریتی بوو لە شەش ملیۆن دینار و چەند کەل و پەلێکی ئەلیکتڕۆنی.

جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون، ئەویش بڕیاری بەندکردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س) داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.