پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد به سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێز جۆن سولیڤان جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و ئه‌ندامێتیی بەڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، ئاندرۆ پیک جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئێریک مایەر جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکا و شاندێکى سیاسى و کونسوڵخانه‌ى گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز سولیڤان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێز سولیڤان ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا خوازیاره كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق به ڕیگه‌ی دیالۆگێكی جددی چاره‌سه‌ر بكرێن. ده‌رباره‌ی كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقیش كه بڕیاره له كوێت ببه‌سترێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كۆنفرانسه‌كه‌دا پڕۆژه‌ی پێویست له‌لایه‌ن وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق دابین ده‌كرێن و به پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م پڕۆژانه سوودمه‌ند بێت. هیوای خواست كه سه‌قامگیریی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه جێگیر بێت و هه‌رێمی كوردستانیش جارێكی دیكه ببێته خاوه‌ن ئه‌و پێگه ئابوورییه گرنگه‌ی كه پێشتر هه‌یبوو.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كرد بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپیكردنی گفتوگۆ و دیالۆگی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ به‌رده‌و‌امیدان به‌و گفتوگۆیانه و چارسه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان باسی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گرفته ئابوورییانه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت كرد و هیوای خواست شاندی هه‌رێمی كوردستانیش تیایدا به‌شدار بێت تا بتوانن سوودی لێ ببینێت و پێدوایستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه دابین بكه‌ن. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسیش به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن و پشتگیریی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیش له عێراق ده‌كه‌ن.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوخۆ و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی توندوتیژی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.