رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت ژیانى مووچه‌خۆران باشتر ده‌كات و یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تیش دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 28/1/2018، جه‌عفه‌ر ئێمینكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمیان كرد و له‌لایه‌ن رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و رابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به وه‌كاله‌ت پێشوازیه‌كى گه‌رمیان لێكرا.
جه‌عفه‌ر ئیمینكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به پێویستمان زانى كه سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بكه‌ین بۆ پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگى نێوانمان و ده‌ستخۆشى بكه‌ین له ئاماده‌كردنى ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه هاوبه‌شه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان كراوه.
لای خۆشیه‌وه رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وتی: ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه‌ى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان كراوه یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌كى باشیش بۆ خه‌زێنه‌ی گشتى ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه و باشتركردنى ژیانى مووچه‌خۆران.
وه‌زیری دارایى و ئابوورى وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و لیژنه هاوبه‌شه‌كان لێكتێگه‌یشتن و به‌ره‌و پێشچوون هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.