Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:30

پاڵاوگه‌یه‌کى نه‌وتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى به‌سه‌رداده‌گیرێت 

به‌رهه‌مى رۆژانەى  نزیكەی ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتە.
کوردستان TV
#7
100%

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى په‌یامنێر: ماوەی چوار رۆژە ھێزی دژەتیرۆری یەكێتی بە فەرمانی لاھور جەنگی دەستی بەسەر پاڵاوگەی نەوتی حسیرەی نزیك قەزای دوكاندا گرتووە و دەگوترێت ئەم پاڵاوگەیە لەلایەن گوڕانەوە خاوەنداری دەكرێت.

هه‌ربه‌ پێى هه‌مان سه‌رچاوه‌: بەھۆی دەستبەسەرداگرتنی پاڵوگەكە لەلایەن دژەتیرۆری یەكێتیەوە ماوەی چوار رۆژە بەرھەم ھێنان و پالاوتنی نەوت ڕاگیراوە كە رۆژانە نزیكەی ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتە.

به‌ گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ دژە تیرۆری یەکێتی ماوەی 7 ڕۆژە پاڵاوگەیەکی نەوتی داخستووە 

پێشتر ئاشتی ھەوارامی ئاشكرای كرد كە بزۆتنەوەی گوڕان بە فەرمی داوای كردووە بیرەنەوتێكیان پێ بدەین بەلام داواكەیمان رەتكردەوە.

ھەورامی گوتیشی: داواكەی گوڕان لە رێگای عەلی حەمە ساڵح ـەوە بەدەستمان گەیشت، ئەوكات عەلی حەمە ساڵح ھیچ لێدوانیكی لەسەر ئەم بابەتە نەدا و بێدەنگی ھەڵبژارد بەرامبەر ئەو بەڵگانەی ئاشتی ھەورامی خستیە روو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.