Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:47

گه‌یشته‌ قۆناغی شانزه‌ی جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را

به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌رله‌ یانه‌ی نیوكاسلي برده‌وه
کوردستان TV
100%

 
یانه‌ی چێڵسی گه‌یشته‌ قۆناغی شانزه‌ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، له‌ قۆناغی سیی و دووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یانه‌ی چێڵسی به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانی برده‌وه.

له‌ خوله‌كی سیی و یه‌كدا، هێرشبه‌ری به‌لجیكی، میشی باچوار گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی چلوچوار به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.

، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاودووشدا، به‌رگریكاری ئیسپانی، ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ گۆڵی سێیه‌می تیپی میوانداری به‌لێدانی راسته‌وخۆ تۆماركرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش چێڵسی بلیتێكی قۆناغی شانزه‌ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای مسۆگه‌ركرد.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.