له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست‌و دووه‌هه‌می خولی ئیتالیا یانه‌ی ناپۆلی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بۆلۆنیای كرد‌و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك برده‌وه.
بۆلۆنیا له‌خوله‌كی یه‌كه‌می یاریه‌كه توانی گۆڵی پێشكه‌وتن له‌یاریه‌كه تۆمار بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ناپۆلی ده‌ستی به‌هێرشی چڕ كرد بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی میوان تا له‌خوله‌كی پێنج ئیبراهیما مبای به‌هه‌ڵه گۆڵی له‌خۆیان تۆماركرد‌و یاریه‌كه یه‌سكان بوویه‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه تۆپ زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی ناپۆلی تا له‌خوله‌كی سی و حه‌وت ناپۆلی لێدانی سزای به‌ده‌ست هێناو درایس میرتینز لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و ناپۆلی كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه و له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ درایس میرتینز توانی گۆڵی دووه‌می خۆی لهیاریهكهو سێیه‌می ناپۆلی تۆماربكات.
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌تاكه گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناپۆلی به‌كۆتا هات، به‌م بردنه‌وه ناپۆلی به په‌نجاو حه‌وت خاڵ هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی مایه‌وه به‌جیاوازی ته‌نیا خاڵێك له‌پێش یۆڤنتۆسی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.