Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:41

ئاری " هه‌ی یارێ " بڵاوده‌کاته‌وه‌

سه‌رقالی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌رییه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر " ئاری محه‌مه‌د " سه‌رقالی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی  هونه‌رییه‌ كه‌ له‌ چه‌ند مانكی داهاتوودا بڵاویانده‌كاته‌وه‌، له‌ ئێستاداش نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له‌ ژێر ناوی " هه‌ی یارێ " بڵاوكرده‌وه‌ .

تێكست و ئاوازی  گۆرانی " هه‌ی یارێ " فۆلكلۆره‌ و " ئه‌حمه‌د ئازاد " یش كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه‌ ، كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن " كاوه‌ موحسین " ه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ستۆدیۆی " تاریق خانه‌قینی " له‌ هه‌ولێر  كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كراوه‌ .

هونه‌رمه‌ند ئاری محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ ، له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یك له‌ گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.