Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:27

ئافشین و هه‌ڵوێست " که‌مه‌ره‌ شل " بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " ئافشین شوكری  " و " هه‌ڵوێست محه‌مه‌د " گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان ئاشكرایانكردووه‌  گۆرانییه‌كی نوێی خۆیان به‌ شێوه‌ی دوێت و له‌ ژێر ناوی " كه‌مه‌ره‌ شل " بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

گۆرانی " كه‌مه‌ره‌ شل " گۆرانییه‌كی فۆلكلۆره‌ و هونه‌رمه‌ند " ئافشین  " خۆی كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و ته‌نها به‌ شێوه‌ی ده‌نگ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا كلیپی بۆ نه‌كراوه‌ .

جێی باسه‌ هه‌ڵوێست خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوایین گۆرانی خۆی به‌ ناوی " ئه‌گه‌ر " بلاوكرده‌وه‌ ،هونه‌رمه‌ند " ئافشین " یش خه‌لكی رۆهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.