Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:22

کۆنسووڵگه‌ریی فه‌له‌ستین؛ ڕێزی له‌ تێکۆشان و قوربانیی هێزی زێره‌ڤانی نا

یادى 53یه‌مین ساڵه‌ی شۆڕشی فه‌له‌ستین كرایه‌وه‌ 
کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ی 53یه‌مین ساڵه‌ی شۆڕشی فه‌له‌ستین، كۆنسووڵی فه‌له‌ستین له‌ هه‌ولێر، ڕێزی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان نا، كه‌ تێكۆشان و قوربانییه‌كانیان له‌ پێناو پاراستن و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌كه‌دا بووه‌.

ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ و له‌ باڵاخانه‌ی كۆنسووڵگه‌ریی فه‌له‌ستین له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ چوو، تێیدا، نه‌زمی حزووری كۆنسووڵی فه‌له‌ستین، ڕێزلێنانی دا به‌ عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزی زێره‌ڤانی و چه‌ندان ئه‌فسه‌ری دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی.

له‌ گوته‌یه‌كیدا، حزووری ڕایگه‌یاند، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ كه‌ له‌ 53یه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی فه‌له‌ستینه‌، ڕێزلێنانه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌ پێناوی پاراستنی خاك و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌ت و عێراق به‌ گشتی و قوربانییان داوه‌.

هاوكات عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕایگه‌یاند، ئه‌م بۆنه‌ و رێزلێنانه‌، گوزارشت و په‌یامێكه‌ بۆ هاوسۆزی و خه‌باتی به‌رده‌وامی هه‌ردوو گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌له‌ستین له‌ دۆزه‌ ڕه‌وا و سه‌روه‌رییان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.