به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی به‌غدا ئه‌لیۆم كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گواستویه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له نزیك ناحیه‌ی شوان له باشووری شاری كه‌ركوك پێشره‌وییان كردووه ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داوا له سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان كردووه په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌كانی خۆیانه‌وه بكه‌ن و دواتریش به فه‌رمانێك جووڵه به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه تا ئێستا هیچ پێكدادانێك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق رووی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه كه بۆ پێگه‌ی به‌غدا ئه‌لیۆم قسه‌ی كردووه: روونیشیكرده‌وه كه پێشره‌وی هێزه‌كانی عێراق به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه‌و ئه‌وان هه‌موو كاتێك له زۆربه‌ی میحوه‌ره‌كان ئیستیفزازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنوره به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندووه ، سوپای عێراق تائێستا به‌رده‌وامه له جوڵه به‌ره‌و قوڵایی ناحیه‌ی شوان.
گوتیشی : هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جوڵه‌یان كردوه و رێگه‌یان به سوپای عێراق گرتووه، تائێستاش شه‌ڕ و پێكدادان روی نه‌داوه و ته‌قه‌ش نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.