بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌ونزای په‌ڵه‌وه‌ر ده‌كات له چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاستی عێڕاق و كۆماری ئیسلامی ئێران، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید ، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵی ئه‌نفله‌وه‌نزای كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی پێویست له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا به :
1. كاراكردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای كۆنتڕۆڵی ئه‌نفلوه‌نزا له‌هه‌رێمی كوردستان ، به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی و ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تر .
2- پێكهێنانی ژووری كار له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز پارێزگار و ئه‌ندامێتی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تر له ئاستی پارێزگا .
3- هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڤێته‌رنه‌ری ،بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و كاری هاوبه‌ش و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه ڤێته‌رنه‌ریه پێوویستهكان بۆ ڕێگری له هاتن و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له په‌له‌وه‌ر.
4- به‌هێزكردنی ڕێكاره‌كانی په‌تاگه‌ری و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه ڵه نه‌خۆشخانه و دهزگاتهندرووستیهكانی هه‌رێم .
5-دابینكردنی ده‌رمان و پێوویستی خۆپارێزی كه‌سی و پێداویستیه تاقیگهیهكان بۆ ده‌ستنیشانی نه‌خۆشیه‌كه .
6- دیاریكردن و ئاماده‌كردنی قاوشی جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له یه‌كێك له خۆشخانهكان له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گومانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان لێده‌كرێت.
7- بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.