Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:30

غه‌د پرێس: پێشمه‌رگه‌ خۆی بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر که‌رکوک ئاماده‌ کردووه‌

پێنج كلیۆمه‌تر له‌ شاره‌كه‌دا دوورن
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی غه‌دپرێس هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك ئاماده‌كردووه‌و ئه‌گه‌ر شاركه‌ش بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌ حكومه‌تی عێراق ناتوانێ هیچ هه‌نگاوێك بهاوێژێ.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ پێگه‌ی غه‌د پرێسی راگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ حاڵه‌تی ئینزاردان و فه‌رمانی خۆ ئاماده‌كردنیان پێدراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێ: ئاگاداری جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانین له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر، ده‌شبێ ناحیه‌ی قه‌ره‌نجیر وه‌ك ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن بێ و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتیحادییه‌وه‌ به‌رێوه‌ببرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ ،كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ هه‌نجیریان به‌ ئاراسته‌ی شاری كه‌ركوك تێپه‌ڕاندووه‌و پێنج كلیۆمه‌تر له‌ شاره‌كه‌دا دوورن.
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یه‌دا بۆ غه‌د پرێس ده‌ڵێ: له‌و ئه‌گه‌ره‌ ده‌ترسین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كاتی جێگۆڕكێی نێوان هێزه‌كانی سوپاو پۆلیسی عێراق بقۆزنه‌وه‌و له‌ جووله‌یه‌كی چاوه‌روانه‌كراودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو كه‌ركوك و جارێكی دیكه‌ كۆنترۆڵی شاره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌رله‌ كاتی ئێستادا كه‌ركوك بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌ ئه‌وا حكومه‌ت عێراق ناتوانێ هیچ هه‌نگاوێك بهاوێژێ.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.