Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:39

نیمار په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید ده‌کات

هەوادارانی ریال مەدرید چاوەرێ‌ راست دەرچوونی قسەی ئەم رۆژنامەنوسەن
کوردستان TV
100%


ئۆلیسیس كۆستا رۆژنامه‌نووسی ناسراوی به‌رازیلی باس له‌ داهاتووی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی و یانه‌ی پاریس سان جێرمان  " نیمار داسێلفا " ده‌كات ، كه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ بوو یه‌كه‌مجار ئاشكرایكرد  نیمار یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ جێده‌هێلێت و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه‌ ده‌كات .

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ "نیمار " یانه‌ی پاریس سان جێرمان جێده‌هێلێت و له‌ وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كات .

كۆستا ئەوەشی ئاشكرا كردوە نیمار دەچێتە ریال مەدرید دوای كۆتایی هاتنی بەشداری كردنی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا ، جارێكی تر دەگەرێتەوە خولی ئیسپانیا بۆیاری كردن ، دەتوانێت بەشێوەیەكی سەر سورهێنەر یاری بكات و هیچ گومانی تیا نیە دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان .

هەوادارانی ریال مەدرید چاوەرێ‌ راست دەرچوونی قسەی ئەم رۆژنامەنوسەن كە دەڵێت نیمار پەیوەندی دەكات بەیانەی ریال مەدرید لە چەند مانگی داهاتوو .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.