Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:33

هه‌بوونی په‌یوه‌ندی منداڵ زیره‌ک ده‌کات

پێویسته‌ منداڵ هان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت
کوردستان TV
100%


كاتێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و منداڵه‌كانمان  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و زانست ده‌نێرین بۆ قوتابخانه‌ ، بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ كاتێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .

به‌ پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ،هه‌ندێك جار پێویسته‌ دایكان و باوكان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌شداری له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن .

له‌ ئه‌نجلمی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌ نێوانیاندا  زانكۆی " نۆرس كارۆلاینا" ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆڵی دایكو باوك له‌ ماڵه‌وه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی منداڵ له‌ قوتابخانه‌،بۆ ئه‌وه‌ش 40 مامۆستای به‌ ئه‌زموون داوایان لێكراوه‌ رێنمایی بده‌نه‌ كه‌سو كاری منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی منداڵه‌كانیاندا به‌شدار بن له‌ ماڵه‌وه‌ .

كارلێكی مناڵ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و رێنماییانه‌ی كه‌ مامۆستایانی به‌ ئه‌زموون ده‌یده‌ن به‌ كه‌سو كاری منداڵان ، مه‌به‌ست له‌ كارلێكی منداڵ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت ،پێویسته‌ منداڵ هان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت .

پێشینه‌ی خێزانی هیچ منداڵێك نه‌كرێته‌ بیانوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ و هاورێیه‌تی نه‌كردنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.