گۆرانیبێژی كورد" سه‌نگه‌ر كه‌مال" له چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كوردیه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی تازه .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات ،خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كورد " نه‌ورۆز " بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كی تازه‌یه به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێ بڵاویده‌كاته‌وه .
ناوبراو وتیشی له سه‌ری ساڵی زاینییدا به هۆی زۆری ئاهه‌نگه‌كانه‌وه و به هۆی سازكردنی ئاهه‌نگ له كوردستان و ئه‌وروپا ،كاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه گۆرانی تازه بڵاوبكاته‌وه .
سه‌نگه‌ر كه‌مال گۆرانیبێژێكی ناسراوی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپه ، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ركێ بڵاوده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.