Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:39

بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێکس راده‌گیرێت

نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان 650 بۆ 750 دۆلارە
کوردستان TV
100%


شیکەرەوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ (مینک چی کوا ) ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێکس ڕابگرێت ، ئەوەش بۆ ئەوەیە تا کاریگەری لەسەر ئایفۆنی نەوەی نوێ نەکات لە داهاتوودا.

ناوبراو گوتیشی له‌ ناوه‌راستی ئه‌مساڵ راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن ئێكس ده‌ستپێده‌كات ، ئامانجی راگرتنه‌كه‌ش دانه‌به‌زینی نرخه‌كه‌یه‌تی چونكه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌واو له‌ دڵه‌راوكێدایه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی ئایفۆن ێكس ، ئه‌وه‌ش ته‌واو كاریگه‌ری له‌سه‌ر فرۆشتنی به‌رهه‌می داهاتووی ده‌كات كه‌ بریاره‌ هه‌ر له‌مسالدا بلاویبكاته‌وه‌ كه‌ قه‌باره‌ی روونمای 6.1 LCD .

پێشبینی ده‌كرێت ایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ قه‌باره‌ی روونمای 6.1 ئینج LCD  بێت و نرخه‌كه‌شی له‌ نێوان 650 بۆ 750 دۆلار بێت ، له‌ كاتێكدا نرخی ئایفۆن ئێكس له‌ نێوان 850 بۆ 899 دۆلاره‌ ، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئایفۆن ئێكس هه‌بێت .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.