به وته‌ی ده‌نی دانۆن باڵیۆزی ئیسڕائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئێستادا حكومه‌تی ئێران 3000 ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی له سووریا جێگیر كردووه و له كۆی گشتیی 82 هه‌زار سه‌رباز و میلشیای له‌م وڵاته له ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
باڵیۆزی ئیسڕائیل له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی وت كه ژماره‌ی چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنان له سووریا 9 هه‌زار كه‌سه و میلیشیا ئه‌فغانیی و پاكستانیی و عێراقییه‌كان 10 هه‌زار كه‌سن، هه‌روه‌ها گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه كه زیاتریان له هاوڵاتییانی سووریی پێكهاتوون نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س ده‌بن كه هه‌موو ئه‌م چه‌كدار و لایه‌نانه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئێرانن.
ده‌نی دانۆن جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه ئه‌م زانیارییانه ئاشكرا بكات تا به خه‌ڵكی جیهانی پیشان بدات كه ئه‌گه‌ر خه‌م له رووداوه‌كانی سووریا نه‌خۆن، مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌كانی ئێران رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.