Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:03

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا: سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌کدایه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا
کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهاندا له‌ داڤۆس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو دێرل ئۆرسۆلا خۆشحاڵیی خۆی به‌ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ دیالۆگه‌كه‌ خواست و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری پڕۆسه‌كه‌ و پشتگیری له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و ‌مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن هاوبه‌شه‌كانی ئه‌ڵمانیاش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌مان خواستیان هه‌یه،‌ چونكه‌ سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌م ده‌رفته‌ و هاوكاری و پشتگیریی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ده‌رگایان بۆ هه‌رێمی كوردستان واڵا كرد‌. 

دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدایشی به‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش زانی و ئاشكرای كرد كه‌‌‌ هه‌رێمی كوردستان هیوا‌خوازه‌ ئه‌و دیالۆگه‌ و كاری ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق،‌ ببێته‌ هۆی ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ كێشه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ چاره‌سه‌ره‌وه‌ نزیكن، به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه‌.

به‌ڕێزیان ستایشی هه‌ڵوێستی خاتوو ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیای كرد بۆ پشتگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ جددی له‌ پرۆسه‌ی دیالۆگدا به‌شداره‌ و هیواخوازه‌ ئه‌نجامی باشی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى یاوه‌ڕى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.