Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:40

عەلی قەرەداغی: تورکیا مافی خۆیەتی سنوورەکان و خەڵکی خۆی بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان
کوردستان TV
100%

 

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان،  رایگەیاند" تورکیا مافی خۆیەتی سنوورەکان و خەڵکی خۆی بپارێزێت".

ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیای گوتووه‌: "بەهەموو توانایەکمەوە دژی پرۆژەی ئەمریکی-سەهیۆنی دەوەستمەوە کە خوازیارن تۆوی خراپەکاری و فیتنە لەنێوان مسوڵماناندا بچێنن و پشتگیری دەکەین لە تورکیا بۆ پاراستنی سنوورەکان و گەلی خۆی لەرێی شەرعییەوە".

لەبەشێکی تری گوتەکانیدا عه‌لی قەرەداغی ئاماژەی بە ئایەتی، "موسڵمانان بران" كردووه‌ و داوای لەهەموو لایەک کرد کە، کێشەکان لەژێر رۆشنایی برایەتی ئایینی چارەسەر بکەن و دووپاتی کردەوە کە خۆیی و یەکێتی زانایانی ئیسلامی، دژی تیرۆرو بێدینین جا لە هەر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.