Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:23

ئۆتۆمبێلێکی مینرێژکراو له‌ داقوق ته‌قییه‌وه‌

هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 25-1-2018 له‌ گه‌ڕه‌كی خانلی شارۆچكه‌ی داقوقـ له‌ باشوری كه‌ركوكـ ئۆتۆمبێلێكی مینرێژكراو له‌نزیكـ ئیمام خدر ئه‌لیاس ته‌قییه‌وه‌ جگه‌ له‌زیانی ماددی به‌ماڵه‌كانی نزیكـ ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگای ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلا بووه‌و تابلۆی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر بووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.