Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:30

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆبۆوه‌

هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسى ئاواره‌ و په‌نابه‌راندا هاوكارییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش كردووه‌
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆبۆوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، نیوه‌ڕۆى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێفرى فێلتمان جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سیاسى، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى به‌شدار بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌م دیداره‌ ده‌ربڕى و تیشكیان خسته‌ر دۆخى عێراق به‌گشتى و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به‌تایبه‌تى.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كارى ئه‌و لیژنه‌ ته‌كنیكیانه‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ستیان به‌كار كردووه‌، باسى له‌ دوایین سه‌ردانى خۆیشى بۆ به‌غدا كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى دیالۆگ و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا.

به‌ڕێزیان له‌باره‌ى ئاواره‌كانیشه‌وه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسى ئاواره‌ و په‌نابه‌راندا هاوكارییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش كردووه‌ و به‌شدارى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستانى له‌ كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراقدا له‌ كوێت به‌ پێویست زانى. 

چۆنیه‌تیى پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان، یارمه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كریستیان و ئێزدییه‌كان و به‌رده‌وامیى ئه‌و یارمه‌تیانه‌، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.