ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 25-1-2018 سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بره‌كه‌ی 365 ملیۆن دۆلاره.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌مریكیییه‌كان به‌رپرسانی عێراقییان ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه .
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و بره پاره‌یه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی بره پاره‌كه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پێداویستییه‌كانیان.
سه‌ربه‌ست له‌زگین ئه‌وه‌شی بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ئاشكرا كرد كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێككه‌وتنێكی فه‌رمی له نێوان هه‌ردوولادا مۆربكه‌ن بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی زیاتر و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیان.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مریكییه‌كان پێشتر ئاگاداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردۆته‌وه كه بره پاره‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.