Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 20:51

نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادی پابه‌ندیى خۆیان به‌ دیالۆگ و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان دووپات کرده‌وه‌

جه‌ختيان له‌ به‌رده‌وامیى كارى لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه‌
نێچیرڤان بارزانى و عه‌بادی پابه‌ندیى خۆیان به‌ دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، نیوه‌ڕۆى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كى كورتدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى به‌شدار بوون، دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى لیژنه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ تاوتوێ كران و جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى كارى لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرایه‌وه‌. كرده‌وه‌ 

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا پابه‌ندیى خۆیان به‌ دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پرسى نه‌وت و كێشه‌كانی ئه‌م بواره‌‌ كرا و بڕیار درا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كودستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و نه‌وته‌ ئه‌نجام بده‌ن كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌نارده‌كردنى ڕاگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌مباره‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێك.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.