Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 20:39

بیرمه‌ندێکی فه‌ره‌نسی: که‌رکووک و عه‌فرین یه‌ک سیناریۆن

ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه‌ له‌ پردێ شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌یان نه‌كرادیه‌ ئێستا میلیشیا شیعه‌كان له‌ هه‌ولێر بوون
کوردستان TV
#7
100%

بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفێكی فه‌ره‌نسی،رایده‌گه‌ێنێ، نه‌وه‌كانی ئێمه‌ شه‌رمه‌زار ده‌بن كاتێك سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بووینه‌ به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له‌ كورد ده‌كرێت، دوێنێ له‌ عێراق و ئه‌مڕۆش له‌ سووریا.

بێرنارد-هێنری لێڤی، بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی، به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند: پێشمه‌رگه‌ به‌ میلیشیا شیعه‌كان فرۆشرا و ئێستاش یه‌په‌گه‌ به‌ سوپای توركیا.

هێنری لێڤی گوتیشی: ئه‌و له‌و یارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای تێناگات كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، روونیشی كرده‌وه‌، نه‌وه‌كانی ئێمه‌ شه‌رمه‌زار ده‌بن كاتێك سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بووینه‌ به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له‌ كورد ده‌كرێت، دوێنێ له‌ عێراق و ئه‌مڕۆش له‌ سووریا.

ئاشكراشیكرد، ئه‌ردۆغان چیدیكه‌ خۆی به‌ سه‌رۆكی توركیا نازانێت، به‌ڵكو وای داده‌نێت درێژكراوه‌ سوڵتانه‌كانی عوسمانییه‌، به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه‌ ئازاكان له‌ پردێ شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌یان نه‌كرادیه‌ ئێستا میلیشیا شیعه‌كان له‌ هه‌ولێر بوون, هه‌مان شت بۆ عه‌فرینیش راسته‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.