Erbil 30°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:13

فواد مەعسوم یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندکرد

یاساکە نێردراوە بۆ بڵاوکردنەوە لە رۆژنامەری فەرمیدا
کوردستان TV
100%

فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای ھەمواری یەکەمی ژمارە 45ی ساڵی 2013ی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندکرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویکردەوە،  فواد مەعسود، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای ھەمواری یەکەمی ژمارە 45ی ساڵی 2013ی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، "ئەو یاسایە کە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بۆ داوە بە پشت بەستن بە حوکمەکانی بەندی (یەکەم) لە ماددەی 6 و بەندی (سێیەم) لە ماددەی 73ی دەستور".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "یاساکە بەو ئامانجە داڕێژراوە کە ھەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد بەڕێوەبچێت و بەشداریکردنی توێژێکی بەرفراوانی رۆڵەکانی کۆمەڵی عێراق بگرێتەوە لە ھەڵبژاردنەکاندا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پڕۆسەی دیموکراسیی کە بچێتە قۆناغێکی باڵاوە".

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار رونیشیکردووەتەوە، یاساکە نێردراوە بۆ بڵاوکردنەوە لە رۆژنامەری فەرمیدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.