Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:25

بەھۆی ھێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین نزیکه‌ى 5 ھەزار که‌س ئاواره‌بوون

نەتەوەیەکگرتووەکان ھاوکاری مرۆیی ده‌گه‌ینێته‌ 50 ھەزار كه‌س
کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەڕاپۆرتێکدا بەپشت بەستن، بە سەرچاوە ناوخۆییەکان رایگەیاندووە، بەھۆی ھێرشی سەربازی تورکیا بۆسەر عەفرین نزیکەی پێنج ھەزار کەس لەدانیشتووانی شارەکە ئاوارەبوون.

نەتەوەیەکگرتووەکان، ھەروەھا دەڵێت، جگە لەئاوارەبوونی ئەو ژمارەیە، ژمارەیەکی زۆری ژن و منداڵی شارەکە نەیانتوانیوە ڕابکەن و شارەکە بەجێبھێڵن.

رێکخراوەکە ھەروەھا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە، بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە 50 ھەزار لەدانیشتووانی شارەکە و ئامادەکاریشی کردووە، بۆ دابینکردنی پێداویستی بۆ 30 ھەزار کەسی تر لەحاڵەتی روودانی ئاوارەبوونی زیاتردا لەناوچەکانی ژێر دەستی حکومەتی سوریادا.

ماوەی پێنج رۆژە لەشکرکێشی سوپای تورکیا، بۆسەر عەفرین بەردەوامەو شەڕڤانانی یەپەگە بەرگری دەکەن و رێگەیان لە پێشڕەوی تورکیا گرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.