Erbil 30°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:16

ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ: ڕاکان سەعید ماڵە کوردەکان له‌ که‌رکووک ده‌رده‌کات

ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ: كرده‌وه‌كانى ڕاکان سەعید ھاوشێوەی عەلی کیمیاوییە
کوردستان TV
100%

 

موزاحیم حوێت، گوتەبێژی سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، بۆ "شەفەق نیوز" ڕایگەیاند" ڕاکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە دژی گەڕەکە کوردنیشنەکانی کەرکووک دەستی بە دەرکردنی ماڵە کوردەکان لە ماڵەکانى خۆیان کردووە، ئەم کردەوەیەش ھاوشێوەی کردەوەکانی عەلی کیمیاوییە کە پێشووتر دژ بە کوردەکان پەیڕەوی دەکرد".

گوتەبێژی سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، جەختی لەوەش کردووەتەوە" ئێمە وەک سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، دژ بەو کردەوانەی ڕاکان سەعیدین، ئەمەش وا دەکات دوو بەرەکی و شەڕ لەنێوان پێکھاتەکان دروست بێت، بۆیە داواکارین لە ھۆزە عەرەبەکانی کەرکووک، دژی فیتنە و دووبەرەکی بووەستنەوە".

ڕاکان سەعید، پارێزگارەکەی حەشدی شەعبی لە کەرکووک، بڕیاری روخاندنی 130 ماڵی کوردی کەمدرامەتی لەگەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک دەرکردووە.

پێشتریش ڕاکان سەعید، چەندین نووسراوی دەرچوواندووە بۆ بەعەرەبکردنەوەی سنوری پارێزگای کەرکووک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.