به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه له ساڵى 2017 له‌گه‌ڵ وڵاتى میسر كراوه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، عێراق به بڕى 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده‌ى میسر ده‌كات، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه له ساڵى رابردوو میسر له لایه‌ن كۆمپانیاى ئارامكوى سعوودى كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى نه‌وتى جیهانى هه‌ژمار ده‌كرێت به بڕى 700 هه‌زار ته‌ن له مه‌وادى بهترۆلى هه‌نارده‌كراوه.
هه‌ڵبه‌ته دوابه‌دواى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و زۆربوونى به‌رهه‌مهێنان و كه‌مى خواست وڵاتى عێراق به‌دواى به‌كارهێنه‌رى نه‌وتى خاو ده‌گه‌ڕێت به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى چین و هیندستان كه‌مكردنه‌وه‌یان كردووه له به‌كارهێنانى سامانى سروشتى و په‌نایان بۆ به‌كارهێنانى ووزه بردووه .
هه‌ر بۆیه عێراق له وڵاته عه‌ره‌بى و رۆژهه‌ڵاتى و ئه‌وروپى ده‌گه‌ڕێت و گرێبه‌ستى ساڵانه واژو ده‌كات، له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار سوودمه‌ند بێت به تایبه‌ت له كاتى دابه‌زینى نرخ و نه‌بوونى خواست، ئه‌وه‌شمان له بیرنه‌چیت له‌وانه‌یه زه‌ره‌رمه‌ند بێت به‌تایبه‌ت له كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت .
كوردستان تیڤى: شیلان بیبانى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.