Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:02

مه‌سروور بارزانی : خواستی هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ کردنی هه‌موو ده‌ستووره‌

ئۆسترالیا پشتگیریی له‌ هه‌رێمی كوردستانێكی پێشكه‌وتوو و یه‌كگرتوو ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، خواستی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردنی هه‌موو ده‌ستووره‌ به‌ تایبه‌ت ماده‌ی 140، ده‌شڵێ، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له‌ ناوچه‌كه‌دا ماوه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ ریشه‌كێشكردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018  مه‌سروور بارزانی ، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كریستۆفێر لانگمان ،باڵیۆزی ئۆسترالیا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

 له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئۆسترالیا كرده‌وه‌ و باڵیۆزی ئۆسترالی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانێكی پێشكه‌وتوو و یه‌كگرتوو دووپات كرده‌وه‌.

له‌ باره‌ی دانووستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، باڵیۆزی ئۆسترالیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی و پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو ئاواتی خواست كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێم به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕیوه‌ بچن و ببن به‌ ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ریی گشت كێشه‌كان.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا  راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ دا كه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووتر هه‌وڵ بدرێت دۆخی عێراق به‌ جۆرێك ئاسایی بكرێته‌وه‌ كه‌ گشت پێكهاته‌كان هه‌ست به‌ دڵنیایی بكه‌ن و له‌ كه‌شێكی ئاساییدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. مه‌سروور بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌، خواستی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردنی هه‌موو ده‌ستووره‌ به‌ تایبه‌ت ماده‌ی 140.

 له‌ باره‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆره‌وه‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم گوتوویه‌تی: هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له‌ ناوچه‌كه‌دا ماوه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ ریشه‌كێشكردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.