ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پێی نایه پێنجه‌مین رۆژی خۆی، شه‌وی رابردوو له دوای بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا و بۆ ده‌وروبه‌ری عه‌فرین و شارۆچكه‌ی راجۆ له سنووری عه‌فرین دوو كه‌سی سڤیلی كوژراون و هاوكات ژماره‌ی قوربانیه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر گونده‌كه كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زمانی به‌رپرسانی هه‌سه‌ده له رۆژئاوای كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی هێزه‌كانی سوپای دیموكرات بۆ سه‌ر له‌شكری توركیا هه‌شت سه‌ربازی توركیان كوشتووه.
سوپای توركیا له رێگه‌ی تۆپباران كردن و بۆردومانی ئاسمانی زیانی زۆری به سنووری ناوچه‌ی عه‌فرین گه‌یاندووه و به‌ڵام به گوێره‌ی پێویست نه‌یتوانیوه له رێگه‌ی زه‌مینی پێشڕه‌وی بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه له پێشه‌وه‌یه به‌ده‌ستی هێنابوو و له هێرشی پێچه‌وانه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ده‌ستی داوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.