له یاداشتێكدا فراكسیۆنى پارتى له په‌ڕله‌مانى كوردستان داوا له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات بۆ گرێدانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى په‌ڕله‌مان سه‌باره‌ت به په‌لامارى له‌شكرى توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین
له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مان یاداشتێكمان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان ، به‌مه‌به‌ستى هه‌لوێست ده‌ربڕینى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به پهلاماردانهكهى سوپاى توركیا و چه‌كدارانى سه‌ربه ئۆپزسیۆنى سوریا كه به هه‌زاران له خه‌ڵكى سیڤلى بێ چه‌ك له سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان دهربهدهركراون هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه داواى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایمان كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى گووتى: داوامانكردووه له‌و كۆبوونه‌وه نائاساییه سه‌رجه‌م لێژنه كان كۆببنه‌وه هه‌لسه‌نگاندنى خۆیان بۆ پهلاماردانهكهى سوپاى توركیا بۆسه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى عه‌فرین بكه‌ن و له ڕاپۆرته‌كانى خۆیاندا بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه وه لێكه‌وته‌و و ئه‌نجامه‌كانیش بۆ راى گشتى بخرێته روو
شایه‌نى باسه له رێكه‌وتى 20/1/2018 سوپاى توركیا به چه‌ندین چه‌كى قورس و فرۆكه‌ى جه‌نگى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سوپاى ئازادى توركیا په‌لامارى هه‌رێمى عه‌فرینى نیان داوه به بیانوى هه‌بوونى مه‌ترسى بۆسه‌ر خاكى توركیا وه تا ئیسته‌ش شه‌ڕبه‌رده‌وامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.