Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:25

ئەندامێکی هاوپەیمانی نیشتیمانی : هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 6 مانگ دوادەخرێت

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەم پرۆژەیە دەخرێتە دەنگدانەوە
ئەندامێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی : هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەی 6 مانگ دوادەخرێت
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند كە رێككەوتنێك لە ئارادایە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان .

عامر خوزاعی ئەندامی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی رایگەیاند كە سەرۆكی هەموو كوتلە سیاسییەكان رێككەوتوون  لە سەر دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەی 6 مانگ دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران .

خوزاعی روونیكردەوە كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەم پرۆژەیە دەخرێتە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند دەكرێت .

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وادەی هەر دوو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد كە لە 12ی مانگی 5 ی داهاتوو ئەنجام بدرێت . بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران تەنها وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد وەك پابەند بوون بە بڕیاری دادگای ئیتیحادی .

 

 


 
 سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.