ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌له بناری به‌مۆ روبه‌روی هێزه‌كانی ئاسایش بونه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ 22-1-2018 به ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر و به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاسایشی گه‌رمیان و بنكه‌كانی ئاسایشی به‌مۆ و مه‌یدان و ده‌ربه‌ندیخان ئۆپراسیۆنی كیوماڵكردنی ناوچه‌كه‌یان ده‌سپێكرد و توانیان شوێن و حه‌شارگه‌ی چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن، رووبه‌ڕوی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بونه‌وه دوای ئه‌وه‌ی داوایان لێكرا ناسنامه‌یان ئاشكرا بكه‌ن و خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانمان بكه‌ن ، به‌ڵام دوای خۆدزینه‌وه‌یان روبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بونه‌وه‌و شهڕوپێكدانان رویدا و هه‌ڵهاتن.
به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان به‌رده‌وام بوون و پلانی خۆیان گۆڕی و سه‌ره‌تا شاخی به‌مۆ كۆنتڕۆڵكراو پاشان توانرا حه‌شارگه‌كه‌یان ئاشكرابكرێت و دهسبگیرێت به‌سه‌ر یه‌ك چه‌كی (بیكه‌یسی )و (دوو كڵاشینكۆف )و یه‌ك فه‌رده( تی‌ئێن‌تی ) و 17 گوله‌ی ( ئاربیچی ) و چه‌ندین سندوقی فیشه‌ك و مه‌وادی خۆراكی .
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم چه‌كداره‌كان گومانی تیرۆرستانی داعشیان لێده‌كرێت و پێشتر زانیاری ورد هه‌بووه له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانیان له ناوچه‌ی حه‌مرین و له ئێستاشدا هێزه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ، به‌هاوكاری پۆلیسی گه‌رمیان و هێزێكی به‌رگری و فریاكه‌وتنی ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامن له كیوماڵكردنی ناوچه‌كه‌ن و كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌و نخون ده‌بین و به گیانمان خاكی هه‌رێم ده‌پارێزین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.