Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:34

سەرۆک بارزانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ کردو هیواى سەلامەتی بۆى خواست

هه‌ردوولا دوا پێشھاتەکان و پڕۆسەی سیاسیی کورستانیان ئاڵوگۆڕکرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک بارزانی، لە شاری ھەولێر بەمەبەستی ھەواڵ پرسین و دڵنیابوون لە تەندروستی به‌رێزیان، سەردانی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی کرد.

ئه‌مرۆ یەکشەممە 21/1/2018، لە شاری ھەولێر سەرۆک بارزانی، بەمەبەستی ھەواڵ پرسین و دڵنیابوون لە تەندروستی به‌رێزیان، سەردانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی بەخێرھاتنەوەی کۆسرەت ڕەسوڵی کرد و ھیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ خواست.

لەو دیدارەدا ھەر دوولا بیروڕایان لە بارەی باردۆخی سیاسیی عێراق، ناوچەکە، دوا پێشھاتەکان و پڕۆسەی سیاسیی کورستان ئاڵوگۆڕ کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.