Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:02

سه‌رۆک کۆماری ئێران: ده‌بێ کوردی عێراق بگه‌ن به‌ مافه‌ شه‌رعی و یاساییه‌کانیان

سه‌رمایه‌دارانی ئێرانی ئاماده‌ن له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت كوردی عێراق ، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاتانه‌ ، بگه‌ن به‌ مافه‌ شه‌رعی و یاساییه‌كانیان.

پێش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ ، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌سه‌ن رووحانی ، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رووحانی رایگه‌یاندووه‌، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لانی ئێران و عێراق به‌كاربهێندرێت.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ : سه‌قامگیریی و ئاسایش پێویسته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ گه‌شه‌كردن و خۆشبژێوی ، نابێت رێگه‌ بدرێت كه‌ سه‌قامگیریی و ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌هه‌ر بیانوویه‌ك تێكبدرێت.

رووحانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت كوردی عێراق ، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاتانه‌ ، بگه‌ن به‌ مافه‌ شه‌رعی و یاساییه‌كانیان.

سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رمایه‌دارانی ئێرانی ئاماده‌ن له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.