له‌كاتێكدا كه ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی ئه‌مساڵ بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌رزشوانانی رووسیا به جلی بێلایه‌ن و بێ ئاڵای وڵاته‌كه‌یان و بێ لۆگۆی هیچكام له تیمه وه‌رزشییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌شداریی له‌م ئۆڵۆمپیاده زستانییه‌دا ده‌كه‌ن. هۆكاریش ئه‌وه‌یه كه كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆڵۆمپیاد پێنجی دیسه‌مبه‌ری رابردوو رایگه‌یاندبوو وه‌رزشكارانی رووسیا ماده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه وه‌رزشوانانی رووسیا له ئۆڵۆمپیادی ئه‌مساڵی كۆریای باشووردا به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له ركابهرییهكاندا ده‌كه‌ن و مافی ئه‌وه‌یان نییه به‌ناوی رووسیاوه به‌شداریی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی دیزاینی جلی تایبه‌ت به ئۆڵمپیادی زستانه‌ی ئه‌مساڵی كردووه، رایگه‌یاندووه كه جلی وه‌رزشوانانی رووسیا له‌سه‌ری نووسراوه "وه‌رزشوانانی به‌شداربووی ئۆڵۆمپیاد له رووسیاوه ".
كۆمپانیای زاسپۆرت كه جله‌كانی تیمی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا دیزاین ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: جلی بێلایه‌نانه‌ی یاریزانانی رووسیا هیچ درووشم یان ئاڵا یان هه‌ڵۆی دووسه‌ری ناو ئاڵای رووسیای له‌سه‌ر نابێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆڵۆمپیاد، ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی رووسیا كه وه‌ڵامی تاقیكاریی خوێنیان سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ماده‌ی وزه‌به‌خش نێگه‌تیڤ بووه، ئه‌وا ده‌توانن به‌بێ به‌كارهێنانی ئاڵا و ناوی رووسیا به‌شداری له‌و ركابه‌رییه زستانییه‌دا بكه‌ن كه مانگی داهاتوو له كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.