به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه رایگه‌یاندووه شه‌وی رابردوو كاتژمێر ۱۱ی شه‌و به ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو ئاگادار كراینه‌وه به‌كوژرانی ئافره‌تیك له‌نیوان گوندی شاخه پیسكه‌و گومهشین.
پۆلیسی كۆیه ده‌شڵێ: دواتر دادوه‌ری لێكولینهوهمان له رووداوه‌كه ئاگاداركرده‌وه‌و دوای دوو كاتژمێر گه‌ران له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس و ئاسایش نه‌مان دۆزیه‌وه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه بۆ به‌یانی گهراونهتهوهو مه‌فره‌زه‌كانیان ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه .
پۆلیسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ته‌مه‌نی ئافره‌ته كوژراوه‌كه نزیكه‌ی بیست ساڵ ده‌بێت كه‌متر له‌بیست و چوار كاتژمیر ده‌بێت كوژراوه‌و تاتۆیه‌كی له‌ده‌ستی هه‌یه به‌لاتینی نوسراوه (قانیح) تائیستا نه‌ناسراوه و كاری پێویستیش بۆ ته‌رمه‌كه ئه‌نجام دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.