یه‌كێتێ هێزه سوننه‌كانی عێراق رایده‌گه‌ێنن، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گرنگه‌و ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێرو ئاكامی سه‌ردانه‌كه ئه‌رێنێ ده‌بێ.
سالم عیساوی ، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی یه‌كێتێ هێزه سوننه‌كانی عێراق به پێگه‌ی به‌غدا ئه‌لیۆمی رایگه‌یاندووه: سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدای پایته‌خت گرنگه‌و ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
عیساوی ده‌شڵێ: ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانی یه‌كێتێ هێزه سوننه‌كانی عێراق پاڵپشتی له‌و جۆره سه‌ردانانه ده‌كه‌ین ، چونكه كێشه‌كان به رێگای نامه‌و لێدوانی رۆژنامه‌وانی چاره‌سه‌ر ناكرێن، ده‌بێ كێشه‌كان له رێگای كۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌روو چاره‌سه‌ر بكرێن.
عیساوی جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه كه ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا ئه‌رێنێ ده‌بێ، چونكه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
گوتیشی: پێویسته به زووترین چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بدۆزرێته‌وه، نه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ كاتێكی دیاریكراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.