Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:49

یونیسێف: یه‌ک له‌سه‌ر چواری منداڵانی عێراقی پێویستیان به‌ یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ منداڵان به‌ درێژایی ته‌مه‌نیان پێیان نه‌خستووه‌ته‌ قوتابخانه‌
کوردستان TV
100%

رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ده‌دات كه‌ ئاینده‌ی چه‌ندین ملیۆن منداڵی عێراقی له‌ مه‌ترسیدایه‌ به‌ هۆی ئه‌و ئاڵۆزیی و هه‌ژارییه‌ی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماری ئه‌م رێكخراوه‌ نزیكه‌ی 4 میلۆن منداڵی عێراقی له‌ هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێویسیتان به‌ یارمه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه‌.

رێكخراوی یونیسێف له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ شاری موسڵ یه‌كێك له‌ نموونه‌كانی ئه‌و كێشه‌ زۆرانه‌ی منداڵانه‌ و هه‌رچه‌نده‌ داعش له‌ موسڵ نه‌ماوه‌، به‌ڵام گرفته‌كانی دوای نه‌مانی ئه‌م گروپه‌ تیرۆریستییه‌ هێشتا به‌رۆكی منداڵانی ئه‌م شاره‌ی به‌رنه‌داوه‌ و زیاترین كاریگه‌ریش هه‌ر له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌وان ده‌بێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ جه‌نگ و پێكدادانه‌كان ره‌وتی په‌روه‌رده‌ی سێ ملیۆن منداڵی عێراقی شێواندووه‌ و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌ منداڵان به‌ درێژایی ته‌مه‌نیان پێیان نه‌خستووه‌ته‌ قوتابخانه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.