Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:33

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران

سبەی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%


 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە تاران.

هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانین و رۆژی یەکشەممە 21-1-2018 کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجامدەدەن.

بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق و پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێ دەكەن.

سەفەری ئەم وەفدە باڵایەی هەرێمی كوردستان پاش ڕیفراندۆمی هەرێم و ناكۆكی نێوان بەغداو هەولێر یەكەم سەفەرە بۆ ئێران.

رۆژی شەممە 20-1-2018، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری بە سەردانێک گەیشتنە بەغدا و بۆ یەکەمجار لەدوای گشتپرسی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. نووسینگەی عەبادی راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، هەردوولا کۆکبوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.