Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:16

ده‌روازه‌ سنووریه‌کانی هه‌رێم به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ ده‌برێن

به‌شێكى زۆرى داهاته‌كانیش بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


گوته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌هاوبه‌شى ده‌بێت و به‌شێكى زۆرى داهاته‌كانیش بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند،‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌‌ده‌ست حكومه‌تی فیدراڵدا ده‌بێت.

حه‌دیسی له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غدادول یه‌وم گوتی: داهاتی ده‌روازه‌ سنووریه‌كان له‌ڕووی گۆمرگه‌وه‌ دۆسیه‌كی سه‌روه‌رییه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هی حكومه‌تی فیدراڵه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌شێكی زۆری داهاتی ئه‌و ده‌روازانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌رێم ده‌ڕوات، كه‌ ئه‌و ده‌روازانه‌ی لێیه‌ و، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سندوقی نه‌ختینه‌ی ده‌وڵه‌ت.

حه‌دیسی رونیشیكرده‌وه‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و ده‌روازانه‌ له‌ده‌ست حكومه‌تی عێراق ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاری ته‌كنیكی و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی كورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن.

باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و ده‌روازانه‌، فیدڕاڵییه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا كارى ته‌كنیكی و كاره‌كانى تر ڕۆڵى گرنگ به‌ده‌ست فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌بێت.

گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ له‌باره‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا له‌یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.