Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:00

هاورێیه‌تی له‌گه‌ل مامۆستاکه‌ت زیره‌کت ده‌کات

پێویسته‌ قوتابی و مامۆستا هاورێ بن
کوردستان TV
100%


كاتێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و منداڵه‌كانمان  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و زانست ده‌نێرین بۆ قوتابخانه‌ ، بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ كاتێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .

به‌ پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ،هه‌ندێك جار پێویسته‌ دایكان و باوكان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌شداری له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن .

له‌ ئه‌نجلمی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌ نێوانیاندا  زانكۆی " نۆرس كارۆلاینا" ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆڵی دایكو باوك له‌ ماڵه‌وه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی منداڵ له‌ قوتابخانه‌،بۆ ئه‌وه‌ش 40 مامۆستای به‌ ئه‌زموون داوایان لێكراوه‌ رێنمایی بده‌نه‌ كه‌سو كاری منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی منداڵه‌كانیاندا به‌شدار بن له‌ ماڵه‌وه‌ .

یه‌كێك له‌ ڕێنماییه‌كان كاركردنه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستادا ،نابێت دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان له‌ قوتابخانه‌ و مامۆستا بترسێنن به‌ڵكو ده‌بێت كارێكی وا بكه‌ن كه‌ مامۆستا و قوتابخانه‌ لای منداڵه‌كانیان خۆشه‌ویست بكه‌ن .

پێویسته‌ دایكان و باوكان هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان دوپات بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان و مامۆستاكان به‌ یه‌كه‌وه‌ هاورێن و بۆ یه‌ك ئامانج كار ده‌كه‌ن و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ، نه‌ك وا له‌ منداله‌كان بكرێت كه‌ ماڵه‌وه‌ی پێخۆشتر بێت له‌ قوتابخانه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.