نووسینگه‌ی به‌رێز جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نۆزده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پیرۆز ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئاسمانیی كوردستان،سڵاو رێز، به بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین ساڵیادی ( كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی )ی ئازیزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هیوای هه‌میشه به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان ده‌خوازین، ده‌نگ و ره‌نگی سه‌نگینی كوردستان تی ڤی له گه‌یاندنی په‌یامی میدیایی دروست به میتۆدی پیشه‌یی و به‌رپرسانه‌و بایه‌خدانی به گه‌شه‌پێدانی هۆشیاری كۆمه‌ڵگای كوردستانی له كایه جیاجیاكاندا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرینگی ئه‌م كهنالهیهو مافی خۆیه‌تی شانازی پێوه بكات، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می كاری به‌رده‌وام و هه‌وڵی ماندوونهناسانهتانه كه شایانی رێز‌و ستایشه، ڕۆڵی ئێوه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی له پرۆسه‌ی بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانی سه‌رجه‌م كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا هه‌میشه رۆلێكی كاریگهرو سه‌ره‌كیه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا كه وه‌ك هه‌میشه چاوه‌روانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی و بینینی رۆڵێكی پێشهنگانهتان لێده‌كرێت.
هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتوو بن و هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنی زیاترتان ده‌خوازین. نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ،
حه‌ڤده‌ی یه‌كی دوو هه‌زارو هه‌شده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.