Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:33

پەرلەمانی کوردستان؛ بڕیاری پەرلەمانی ئەرمینیا لەبارەی جینۆسایدى ئێزدییەکان به‌رز ده‌نرخێنێت

پەرلەمانی ئەرمینیا جینۆسایدى دژبە ئێزدییەكان ناساندووه
کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری پەرلەمانی ئەرمینیا لەبارەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بە ئێزدییەكان، بڕیارێكی مێژوویی و زۆر گرینگە.

دەربارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەرمینیا سەبارەت بە بەجینۆسایدناساندنی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە تیرۆریستانی داعش دژ بە ئێزدییەكان ئەنجامیان داوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا خۆشحاڵیی پەرلەمانی كوردستانی بەرانبەر ئەم بڕیارەی دەربڕی.

ئیمێنكی، لە ڕاگەیێندراوەكەدا، گوتی" بە ناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە، خۆشحاڵیی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر بڕیاری پەرلەمانی وڵاتی ئەرمینیا سەبارەت بە بەجینۆسایدناساندنی ئەو كۆمەڵكوژییەی‌ كە تیرۆریستانی‌ داعش هەر لە رۆژی 3/8/2014ـەوە و رۆژانی دواتریش دژ بە ئێزدییەكان لە شنگال و ناوچەكانی دیكەی كوردستان ئەنجامیان داوە".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەروەها ئاماژەیشی دا، "ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەرمینیا، بە بڕیارێكی مێژوویی و زۆر گرینگ لە قەڵەم دەدەین و بە دەستپێكێكی ئەرێنیی دەزانین بۆ ئەوەی ئەم كەیسە لەسەر ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرلەمانەكانی هەموو وڵاتان پشتیوانیی لێ بكرێت و ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێنرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.