Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:28

ھاوپەیمانی ھێزە سوننەکانی عێراق داوای دواخستنی ھەڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کات

عه‌بادى: بەھیچ شێوەیەک ھەڵبژاردنەکانی عێراق دواناخرێن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/1/2018، ھاوپەیمانی ھێزە سوننەکانی عێراق نووسراوێکی فەرمییان ئاراستەی سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە و تێیدا داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکانی عێراق ده‌كه‌ن.

لەپێشنیاری یەکەمی نووسراوەکەدا ھاتووە، ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکان دوا بخرێت، ئەو دواخستنەش یەک ساڵ زیاتر نەخایەنێت.

ھاوکات لە پێشنیاری دووەمی نووسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، كه‌ لە ئەگەری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، ئەوا ئێمە بەناوی گەلەوە داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانە دەکەین کە پێشتر تیرۆریستانی داعش داگیریان کردبوو".

تێزانین دوێنێ سێشەممە 16/1/2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە گوتاری ھەفتانەی خۆیدا رایگه‌یاند" بەھیچ شێوەیەک ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکانی عێراق دوا ناخرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.